ئێمە کێین؟

ئەنستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی ڕێکخراوەیەکی پیشەیی ناحکوومی، ناسیاسییە کە بۆ قازانج دانەنراوە و تەرخان کراوە بۆ ئەو توێژەر و زانایانەی کە دەیانەوێ لەسەر کولتوور و شارستانیەتی کۆمەڵگای کوردی و ئەو هەرێمانەی کە پەیوەندییان بە کوردستانەوە هەیە لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن. ئەنیستیتۆ لەم بوارانەی کە ئاماژەی پێ دەکرێ چالاکی دەکات: ڕێکخستن و ئەنجامی توێژینەوە لەسەر هەموو ڕەهەندەکانی کۆمەڵگای کوردی و ئامادەکاری بۆ لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار، چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەنجامی توێژینەوەکان، بەرزکردنەوەی ئاستی ئەنیستیتۆ لە ڕێگەی دڵنیابوون لە بەردەوامی ئەو کارەی کە دەستی پێکردووە بە ئامانجی کۆکردنەوەی بانکێکی زانیاری وەک کەڵەکەی سەرمایەیەکی کولتووری کە هەموو لایەنەکانی کولتوور و مێژووی کوردی (لە بەستێنێکی بەرفراوانی ڕاستەقینە و مەجازی) دەگرێتەوە، دڵنیابوون لەوەی کە ئەنیستیتۆ لە هەموو بوارەکانی لێکۆڵینەوەی کوردیدا لە ڕێڕەوی دوایین توێژینەوەکان هەنگاو دەنێت، هەروەها ئەگەر پێویست بێ پێداچوونەوە لەسەر هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکانی پێشوو کە بە شێوەی چاپکراو و ئێلێکترۆنی سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی کوردین، دڵنیابوون لە بواری تەندرووستی ئابوری ئەنیستیتۆ: وەرگرتن، هێشتنەوە و بەکارهێنانی ئەو سەرچاوە ماددییانەی کە لەبەر دەستی ئەنیستیتۆدان وەکوو فاند، قەباڵەی ماڵیی، دیارییەکان و ئەو شتانەی لە ڕێگەی میراتبەرییەوە پێشکەش بە ئەنیستیتۆ دەکرێن و بۆ بەدیهاتنی ئەو ئامانجانەی لە سەرەوە باسیان لێکرا.

یارمەتیدانی ئابوری IISKS

ئەنیستیتۆی نێونەتەوەیی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی پێزانی کەسانێکە کە بە بەخشەندەییەوە یارمەتیدەن، و لە ڕێگای کاری خۆبەخش، ڕێکخراوەکان و دامەزراوەکانەوە هاوکاری IISKS دەدەن. بەشداری ئەوان لە ڕێگای تەخان کردنی کات و سەرمایەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە IISKS بتوانێ دەرفەتە جۆراوجۆرەکان بەکار بێنێت تاکوو ئەوەی وەک ئەنیستیتۆیەکی پێشەنگ دەرکەوێت.

باوەڕمان وایە هەر جۆرە یارمەتییەک کە بە IISKS دەبەخشرێ دەوری تایبەتی خۆی دەبینێت و هەر بۆیە سوپاسی هەموو شێوەکانی پشتگیری ئەنیستیتۆ دەکەین. هەربۆیە بەخشینی سەرچاوەیەکی درێژخایەن دەکرێ ئەو دڵنیاییە بە IISKS بدات کە لە گەیاندنی ئەو پەیامەی کە گەیاندن بە نەوەی دواڕۆژ بۆ خۆی دیاری کردووە بەردەوام بێت. IISKS ئەرکی دابین کردنی هەلومەرجی لێکۆڵینەوەی لە بەرزترین ئاستدا بۆ هەمووان لە ئەستۆ گرتووە و هەروەها دەیەوێ لەوە دڵنیا بێ کە شێوازی توێژینەوە، لێکۆڵینەوەی تایبەت، خوڵقاندنی بەرهەمی هونەری و ڕاهێنانی شارەزایانە بەرەو ئاراستەیەک بڕوات کە لە پانتاییەکی بەربڵاوتردا جگە لە ڕووبەریکی ناوچەیی خزمەتی گەشەی بواری لێکۆڵینەوەی کوردی لە ئاستێکی نێونەتەوەییدا بکات.

یارمەتیدان