[vc_row][vc_column]
ژوڕناڵی لێکۆڵینەوەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به ژماره‌ی ستانداردی نێونه‌ته‌وه‌یی جۆرناڵ ٢٥٠٩-٩٢٢١ ڕه‌وتی نهێنی داوه‌ری و پێداچوونه‌وه‌ی وتار په‌یڕه‌و ده‌کات و به شێوه‌ی هاوبه‌ش لە لایەن ئەنیستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی سه‌ر به شاری گوتینگنی ئه‌ڵمانیا و ناوه‌ندی کوردی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین سه‌ر به زانکۆی سۆران له حکۆمه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عیراق بڵاو دەبێت.
ئامانجی سەرەکی ژمێر ئەوەیە کە بتوانێ ببێته پردێکی په‌یوه‌ندی له نێوان لێکۆڵینه‌وه‌کانی بواری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ئەو لێکۆڵینەوانە کە پەیوەندییان بە کۆمەڵگای کوردییەوە هەیە. ژمێر ئاماده‌یه که هه‌موو وتارێکی زانستی یان هه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی وتار و کتێبێک که په‌یوه‌ندیی به ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و کوردستانه‌وه بێت، له هه‌ر بوار و نێوان- بوراێکی زانستی وه‌کوو مێژوو، سیاسه‌ت، ئه‌ندێشه‌ی سیاسی، په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، سیاسه‌تی ئابووری، کۆمه‌ڵناسی، مرۆڤناسی، لێکۆڵینه‌وه فه‌رهه‌نگییه‌کان، بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، میدیا و په‌یوه‌ندییه‌کان، جینده‌ر و هتد بە هەر دوو شێوازی ئانلاین و چاپکراو بڵاو بکاته‌وه.
[/vc_column_text][/vc_column][vc_column width=”1/12″][/vc_column][/vc_row][vc_row][vc_column][vc_tta_accordion c_align=”right” c_position=”right” active_section=”1″][vc_tta_section title=”لێژنه‌ی زانستی” tab_id=”1533606063103-8dbbefe7-55e0″][vc_column_text]
دوکتۆر هاشم ئه‌حمه‌دزاده، زانکۆی ئوپساڵا، سوید
دوکتۆر مین‌و عهلینیا، زانکۆی سۆدرتۆرن، سوید
دوکتۆر سیرووس ئه‌میری، زانکۆی کوردستان، ئێران
دوکتۆر جوانا بۆخنسکا، زانکۆی یاگیلیۆنیان، پۆڵه‌ندا
دوکتۆر حه‌میت بوزئارسڵان، قوتابخانه‌ی باڵای لێکۆڵینه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، فه‌رانسه
دوکتۆر به‌هرۆز چه‌مه‌نئارا، زانکۆی کوردستان، ئێران
دوکتۆر ماریانا خارونتاکی، زانکۆی لستر، به‌ریتانیا
دوکتۆر موسلیح ئیروانی، زانکۆی ئه‌مریکیی دوهۆک، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
دوکتۆر محه‌مه‌د که‌ماڵ، زانکۆی میلبۆڕن، ئهوستراڵیا
دوکتۆر خالید خه‌یاتی، زانکۆی لینکۆپینگ، سوید
دوکتۆر ئیراهیم سه‌دیق مه‌لازاده، زانکۆی سۆران، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
دوکتۆر نه‌هرۆ زاگروس، زانکۆی سۆران، حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
[/vc_column_text][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران” tab_id=”1533606063194-8276176a-de5a”][vc_column_text]
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
فاتح سه‌عیدی، زانکۆی جورج ئاگۆست گۆتینگن، ئه‌ڵمانیا
ئیمهیل
jmer@iisks.com
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی هه‌ڵسه‌نگاندنی کتێب
دوکتۆر ئازاد حاجی ئاقایی
ئیمهیل
review.jmer@iisks.com
[/vc_column_text][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”ژماره‌ی داهاتوو” tab_id=”1533606249842-a45e8456-8db1″][vc_column_text]
ڕ‌ومانی کوردی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژورناڵی ژمێر بڕیاری داوه که ژماره‌ی داهاتووی ژورناڵهکهی بۆ لێکۆڵینه‌وه ڕه‌سه‌نه‌کان له بواری ڕ‌ومانی کوردی ته‌رخان بکات. ئه‌و لێکۆڵه‌رانه‌ی که ئه‌م مژاره‌یان به دڵه، ده‌توانن وتار یان هه‌ڵسه‌نگاندنی کتێبه‌که‌یان له ڕێگه‌ی ئیمه‌یله‌وه پیش له ٣١ی جولای ٢٠١٨ بۆ دوکتۆر سیرووس ئه‌میری، به‌ڕێوه‌به‌ری زانستیی میوانی ئه‌م ژماره‌یه بنێرن.
jmer.nov@iisks.com
بۆ دڵنیابوونه‌وه له چۆنیه‌تی ئاستی زانستیی وتاره‌کان، بێجگه له پێش پێداچوونه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری زانستیی میوان، وتاره‌کان به شێوه‌ی نهێنی له لایه‌ن لایه‌نی که‌م دو داوه‌ره‌وه به شێوه‌ی نهێنی ههڵدهسهنگێندرن. له نووسه‌ران داوا ده‌کرێت که پرۆسه‌ی ناردنی وتار بۆ ژمێر په‌یڕه‌و بکه‌ن و ڕێنوێنییه‌کانی ژمێر له‌به‌ر چاو بگرن. لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌توانن له یه‌کێک له به‌شه‌کانی پۆلێنبه‌ندیی خواروو (ئه‌م پێڕسته به واتای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مژاره‌کانی تر نییه) جێ بگرن
لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ڕومانه که‌سه‌کییه کوردییه‌کان
لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی ڕوماننووسێکی کورد
هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتی ڕه‌خنه‌گرانه له به‌رهه‌می گرووپێک له نووسه‌ران
هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕهخنهگڕانهی دۆخی مێژوویی و هاوچه‌رخی ڕ‌ومانی کوردی
هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی وه‌رگێڕان و دۆخی نێونه‌ته‌وه‌ییی ڕ‌ومانی کوردی
هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌خنه‌گرانه له وه‌رگێڕانی کوردیی شاکاره جیهانییه‌کان
خوێندنه‌وه‌ی براوردکارانهی ڕ‌ومانی کوردی
[/vc_column_text][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”ژماره‌ی ئێستا” tab_id=”1533606254082-a2a775a0-75ff”][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”ناردنی وتار” tab_id=”1533606264101-24ce8c87-aa53″][vc_column_text]
پێداچوونەوە و پرۆسەی چاپکردن
پرۆسەی پێداچوونەوەی نادیار لە لایەن دوو شارەزاوە بە شێوازی خوارەوە ڕەچاو دەکرێ:
وتارەکان لایه‌نی که‌م بۆ دوو داوه‌ری شارەزا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن دەنێردرێ، تێبینییەکان بە چوار شێوە پۆلینبەندی دەکرێن: (١) پەسەندکراو (٢) پەسەندکراو بە مەرجی گۆڕانکاری (٣) وەرگرتن بە مەرجێک کە سەر لە نوێ بابەتەکە دابڕێژرێتەوە و گۆڕانکاری بنەرەتی بۆ بکرێ (٤) ڕەدکراو.
ئەو وتارانەی کە پێویستیان بە گۆڕانکاری هەیە، دواتر بۆ ئەو داوه‌رانه دەنێردرێنەوە کە ههڵیانسهنگاندبوون هەتا لەوە دڵنیا بن کە مەرجەکانی پەسەندکردنیان هەیە.
نووسەر/نووسەری هاوکات لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە (بە هەر دوو شێوەی ئانلاین و چاپکراو) ئاگدار دەکرێنەوە.
یەک ژمارە لە گۆڤارەکە بە شێوەی چاپکراو بۆ هەر کام لە نووسەر یان نووسەرانی هاوکار دەنێردرێت.
کاتی دیاریکراو بۆ پێداچوونەوەی وتارەکان لانیزۆر چوار هەفتە دەخایەنێت.
کۆپی ڕایت
کۆپی ڕایتی ئەو وتارانەی کە لە ژوڕناڵی ژمێر چاپ دەبن بۆ خاوەنەکانیان دەمێنێتەوە و ژوڕناڵ تەنیا مافی یەک جار چاپ کردنی وتارەکانی هەیە. ژوڕناڵ/چاپەمەنی لە ڕووی بەکارهێنان و چاپی دواتری وتارەکانەوە بەرپرسیارەیهتیەک لە ئەستۆ ناگرێت. ئەگەر لەم ڕووەوە کێشەیەک ساز ببێ، ئەوا نووسەر خۆی بەرپرسە کە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە بکات.
تێچووی چاپ
ژمێر بە شێوەیەکی بێبەرامبەر هەموو وتارەکان چاپ دەکات و هەروەها داوای هیچ بڕی پارەیەک لە نووسەرەکان ناکرێت. یەک ژمارە لە گۆڤارەکە بۆ هەر کام لە نووسەرەکان دەنێردرێت و هەڵبەت ئەگەر وتارێک زیاتر لە یەک نووسەری هەبێ، تەنیا یەک ژمارە لە گۆڤارەکە بۆ نووسەری بەرپرس ڕەوانە دەکرێت. ئەگەر نووسەران بیانەوێ ژمارەیەکی زیاتریان لە گۆڤارەکە هەبێت دەتوانن تێچووی به‌رامبه‌ری ئه‌و ژماره بۆ هەر نوسخەیەکی زیادە بدەن و ئه‌و ژماره وه‌رگرن.
[/vc_column_text][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”ڕێنوێنی بۆ نووسه‌ر” tab_id=”1533606270056-3351fcaf-3f57″][vc_column_text]
پوختە
بۆ هەر وتارێک ده‌بێ پوختەیەکی چڕ‌وپڕ ئامادە بکرێ (زیاتر لە ٢٥٠ وشە نەبێ). لە پوختەکەدا دەبێ بەکورتی باس لەوە بکرێت کە ئامانجی توێژینەوە چی بووە. چ ڕوانگه و میتۆدولۆژیهک په‌یڕه‌و ده‌کات، ئەنجامە سەرەکییەکان چی بوون و دەرەنجامی کۆتایی بە کوێ گەیشتووە. پوختەکان دەبێ بە شێوازێکی جیاواز لە وتارەکان ئامادە بکرێن.
وشە کلیلییەکان
دوابەدوای پوختە، دەبێ وشە کلیلییەکان دابندرێ کە لە هەشت وشە زیاتر نەبن. هەروەها کەڵک لە چه‌مکی گشتی و بە شێوەی کۆ مەگرن و چەمکی چەند لایەنە بەکار مەهێنن.
دابەشکاری وتار
ئەگەر وتارەکانتان بە سەر چەند بەشدا دابەش کراوە دەبێ بە ڕوونی پێناسەی بۆ بکەن و دەتوانن بە ژمارە دیاری بکەن. شێوازی بەکارهێنانی ژمارەکان بەم شێوە بێ ١. ٢. (هەروەها ١.١، ١.١.١، ١.١.٢ و هتد). دیارە کە پوختەی وتار ناکەوێتە ناو ئەم شێوازی ژمارەبەندییەوە.
خشتە و شکڵەکان
خشتە و شکڵەکان دەبێ لە کۆتایی وتارەکەدا دابندرێن. تکایە ئاگاداری ئەوە بن کە ژوڕناڵەکە بە شێوازی ڕەش و سپی چاپ دەبێت.
سەرچاوەدان
نووسەرەکان دەبێ لە دوایین ڤێرژنی شێوازی سەرچاوەدانی ئه‌ی-پی-ئه‌ی کەڵک وەرگرن. تکایە بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم شێوازی سەرچاوەدانە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن:
www.apastyle.org
سەرچاوەدانی ناو دەق
تکایە لەوە دڵنیا بن کە هەموو ئەو سەرچاوانەی کە لە ناو دەقەکەدا بەکار هاتوون لە لیستی سەرچاوەکانی کۆتاییدا هاتبێتن. لە پوختەکەدا نابێ سەرچاوە بەکار هاتبێ. ئەنجامی چاپنەکراو و هەروەها ئەو زانیارییانەی کە لە ڕێگەی پەیوەندی شەخسییەوە دەست کەوتن نابێ لە لیستی سەرچاوەکاندا بێن، هەرچەند دەکرێ لە ناو دەقەکەدا ئاماژەیان پێ بکرێت. سەرچاوەدان بەو سەرچاوەی کە “لە ژێر چاپدایە” بەم شێوە دەبێ کە بوترێ بۆ چاپ پەسەند کراوە.
لیستی سەرچاوەکان
سەرچاوەکان دەبێ سەرەتا دەبێ بە شێوەی ئەلفوبێ ڕێک بخرێن و دواتر، ئەگەر پێویست بوو، لە هەناویدا بەشێوەی کاتمەند ڕیز بکرێن. زیاتر لە یەک سەرچاوەی نووسەرێک کە لە یەک ساڵی دیاریکراودا چاپ بوو بێت، دەبێ بە پیتی جیاواز دەستنیشان بکرین کە ئەم پیتانە لە دوای ساڵی چاپکردنی سەرچاوەکە دادەندرێن.
نموونەی سەرچاوەدان:
میناکی سه‌رچاوه‌دان به وتاری بڵاوکراو له ژورناڵ
فان دێر گیر، جه‌ی.، هانڕادز، جه‌ی.، ئا،جه‌ی. له‌گه‌ڵ لوپتون، ئاڕ. ئا. (٢٠٠٠). هونه‌ری نووسینی وتارێکی زانستی. ژورناڵی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌کان، ١٦٣، ٥٩-٥١.
سه‌رچاوه‌دان به کتێب
سترانک، دابیلیۆ. له‌گه‌ڵ وایت، ئی. بی. (١٩٧٩). تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شێواز. (پێداچوونه‌وه‌ی سێهه‌م). نیویۆرک: مه‌کمیلان
سه‌رچاوه‌دان به لاپه‌ڕه‌یه‌کی ئینته‌رنێتی
Smith, Joe, (1999), One of Volvo’s core values. [Online] Available: http://www.volvo.com/environment/index.htm (July 7, 1999)
چێکلیستی ئامادەکاری بۆ ناردنی وتارەکان
پێش لەوەی وتارەکەتان بنێرن، تکایە ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕەچاو بکەن:
١. ئەو وتارەی کە دەتانەوێ بینێرن نابێ پێشتر لە شوێنێکدا چاپ کرابی یان ئەوەیکە بۆ هەڵسەنگاندن بۆ ژوڕناڵێکی دیکە ڕەوانە کرابێت.
٢. وتارەکان دەبی بە دوو شێوازی وۆردی مایکرۆسافت و پی‌دی‌ئێف ئامادە بکرێن.
٣. وتارەکان دەبێ بەو شێوەیە ئامادە کرابن کە لە ڕێنوێنیی ژوڕناڵەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
٤. نووسەر/ـەکان نابێ لەو دەقە سەرەکییەدا کە دەینێرن ئاماژە بە ناوی خۆیان و هەروەها پیشە و نازناوی زانستی خۆیان بکەن.
٥. نووسەر/ـەکان ده‌بێ هەموو بابەت و هەلومەرجەکانی ژوڕناڵەکە بخوێننەوە.
[/vc_column_text][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”ئارشیڤی ژمێر” tab_id=”1533606273711-906b9019-41e9″][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”هاوبه‌شی ” tab_id=”1533606277556-22f2be83-1192″][/vc_tta_section][vc_tta_section title=”ڕێسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژورناڵ” tab_id=”1533606281128-5f8d5dfe-99e2″][vc_column_text]
ڕێسای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ژورناڵ
ڕێسای له‌به‌رده‌ست بوونی زانیارییه‌کان
به پێی ڕێسای ژورناڵه‌کانی ئه‌نستیتۆی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی، ته‌نها ئه‌و وتارانه له چاپ ده‌درێن که دراوه‌کانیان به شێوه‌یه‌کی ڕوون و به وردی به‌ڵگه کرابێتن و توێژه‌ره‌کانی تر بتوانن ده‌ستبه‌جێ به‌رده‌ستیان که‌ن و دووپاتیان بکه‌نه‌وه. نووسه‌ره‌کان له کاتی به‌ڕێکردنی وتاره‌کانیان، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌کانیان له‌به‌رده‌ست نییه و ئه‌و دوو مه‌رجه‌ی سه‌ره‌وه‌یان نییه، ده‌بێ پێشوه‌خت به سه‌رنووسه‌ر ڕابگه‌ینن.
ڕێسای ده‌رخستن
له نووسه‌رانی ئه‌و وتارانه که لێره‌دا بڵاو ده‌بن چاوڕوانی ده‌کرێ که پێشوه‌خت ئیمکانی هه‌ر چه‌شنه ناکۆکی که به هۆی ڕاوێژکاری یان به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری یان چالاکی غه‌یری ئه‌کادیمیکه‌وه که بتوانێ له وتاره‌دا سه‌رهه‌ڵبدات ئاشکرا بکات.
ڕێسای به‌ڕێکردن
ژمێر له هه‌ر چه‌ژنه نووسینێکی ڕێک و پێکی زانستی له لایه‌ن ئهکادیمیسییهنهکانهوه پێشوازی ده‌کات. پێشنیاری ده‌رکردنی ژماره‌ی تایبه‌ت بۆ مژاری تایبه‌ت ده‌بێ پێشکه‌شی سه‌رنووسه‌ر بکردرێت. بڕوانه ڕێنوێنی بۆ به‌ڕێکردنی وتار بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌باره‌ت به به‌ڕێکردنی وتار بۆ نووسه‌ره‌کان.
[/vc_column_text][/vc_tta_section][/vc_tta_accordion][/vc_column][/vc_row]