ئەوەڵین کۆنفرانسی.....

کۆنفرانس 2017

Download PDF Guidelines in Kurdish

بانگهێشتی توێژینەوە
ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌ڕێکردنی وتار

ئەنیستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی (IISKS) لە ناوەندی شاری گوتینگن، کە بە “شاری زانین” ناسراوە، هەڵکەوتووە. هەر لێرەوە بەتامەزرۆییەوە یەکەمین کۆنفرانسی دووساڵانەی IISKS ڕادەگەیەنین. یەکەمین کۆنفرانس (٢٠١٧) هەموو بوارەکانی زانستی مرۆیی و ئەو بوارانەی کە پەیوەندیدارە بە لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی لە خۆ دەگرێت. ئەنیستیتۆی نێونەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵگای کوردی (IISKS) بە شانازییەوە ڕایدەگەیەنێت کە یەکەمین کۆنفرانسی دووساڵانەی خۆی لە شاری فرانکفۆرت ماین، ئاڵمان و لە ڕێکەوتی ١٦ تا ١٩ سێپتامبری (٢٥ تا ٢٨ خەرمانان) ٢٠١٧ بە هاوکاری بەشی زمانناسی و لێکۆڵینەوەی کولتووری زانکۆی یوهان ڤۆلفگانگ گوتە بەڕێوە دەبات.

سەبارەت بە زانکۆی گوتە

لە دنیای گۆڕانکاڕی خێرا و کاتێک ئاڵۆزییەکان لە سەدەی بیست و یەکدا هەر دێن و زۆر دەبن، پێکەوەبەندبوون وەکوو ڕاستییەکی ژیانی ئاکادمیکی مۆدێڕنی لێهاتووە. کار و چالاکی لەگەڵ هاوکارەکان لە ناو و لە دەرەوەی ئاڵمان وەک بەشێکی ئاسایی ژیانی ڕۆژانەی زانکۆی گوتەی لێدەرهاتووە، و خوێندکار و زانا نێونەتەوەییەکان هەر وەک چۆن لە بواری توێژینەوەدا دەورێکی گرنگ دەبینن هەروەها لە ڕووی کاروباری ناو زانکۆشەوە دیمەنێکی نوێیان بە زانکۆ بەخشیوە. هەروەها زانکۆی گوتە گەشەی بە تۆڕێکی جیهانی بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو ئەنیستیتۆ پەروەردەییانە داوە کە لە ئاستێکی هەرە بەرزی زانستیدا چالاکییان هەیە. ئیدارەی نێونەتەوەیی زانکۆی گوتە وەک جەرگەی ناوەندی چالاکییە نێونەتەوەییەکانی زانکۆ خۆی دەرخستووە و لە نزیکەوە لەگەڵ بەشەکان، ئیدارە کارگێڕییەکان و زانکۆ پێشەنگەکاندا هاوکاری دەکات.

شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفرانس

Max-Horkheimer-Straße 4,
60323 Frankfurt am Main, Germany

میوانه‌ تایبه‌ته‌کان


دوکتۆر میشائیل لیزێنبێرگ

دوکتۆر میشائیل لیزێنبێرگ

دیپارتمانی فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆی ئامستیردام

پرۆفیسۆر حه‌مید بۆزئه‌رسڵان

پرۆفیسۆر حه‌مید بۆزئه‌رسڵان

ناوه‌ندی پاریس بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی تورک، عوسمانی، باڵکان و ئاسیای ناوه‌ڕاست

دوکتۆر نه‌هرۆ زاگرۆس

دوکتۆر نه‌هرۆ زاگرۆس

یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری زانستی